Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 17:53

توركیا...شەڕی هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی لە سێرت کوژرانی کەسێک و برینداربوونی 4 کەسی دیکەی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە قەزای پەرواری سەربە پارێزگای سێرت، بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانییەوە شەڕ لەنێوان دوو گرووپ دروست بوو و، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

لە ناوەندی قەزاکە دەمەقاڵە لە نێوان کەسوکاری تەیار ئۆزجان، کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لەسەر لیستی ئاک پارتی هەڵبژێردراوە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی پەرواری و لەگەڵ کەسوکاری ئیسماعیل بیلن دروست بووە کە لەسەر لیستی پارتی دەڤا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، دوای ماوەیەکی کەم دەمەقاڵێکە گۆڕاوە بۆ شەڕی چەکداریی.

لەو شەڕەدا پێنج کەس بریندار بوون، دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتنی بەپەلەی تەندروستی و پۆلیس و جەندرمە ڕەوانەی ناوچەکە کران.

پاش گەیاندنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە، یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەهۆی ڕووداوەکەوە پارێزگای سێرت لە ناوەندی قەزاکە و تەواوی گوندەکانی سەربە قەزاکە تا ڕاگەیاندنی دووەم قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.

پارێزگاری سێرت، کەمال کزڵکایا، سەبارەت بە ڕووداوەکە رایگەیاند: شەش کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە ڕووداوەکە دەستگیرکراون. لێکۆڵینەوەی دادوەری دەستیپێکردووە و بەردەوامە.ل

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.