Erbil 15°C چوارشەممە 15 ئایار 21:16

لە هەولێر دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ جەژن كرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەم بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئامادەکارییەکانی جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە سەرجەم لایەنەکان کرد بۆ جێبەجێکردنى ئەو بەرنامە و ئامادەکاری و پلانانەی پارێزگاى هەولێر کە بۆ پێشوازیکردن لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان داڕێژرابوون، هەروەها دەستخۆشى لە تیمەکانى قایمقامییەت و تەندروستى و بازرگانى کرد، لە بەرامبەر چاودێریکردنی چڕ و وردی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و هەڵمەتى پشکنین و دەستبەسەرداگرتنى خۆراک و ده‌رمانى خراپ و ماوەبەسەرچوو.

پارێزگارى هەولێر هەروەها دەستخۆشى لە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان (پێشمەرگە، زێرەڤانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ) کرد لە بەرامبەر پاراستنی سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵ و گیانى هاووڵاتییان.

پارێزگاری هەولێر هەروەها هەموو پاڵپشتییەکی بۆ شارەوانى دووپاتکردەوە و جەختى لەوەکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لەو کەس و لایەنانە بکرێت کە سەرپێچی و زێدەڕۆیی دەکەن سەر موڵکی گشتیی، بەتایبەتى ئەوانەى کە لە ڕۆژانى جەژن و پشووەکان دەیانەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و سەرپێچى و زێدەڕۆیى ئەنجام بدەن.

سەبارەت بە چوونە سەیران و گەشتیى هاوڵاتییان لە ڕۆژانى جەژن، پارێزگارى هەولێر، پۆلیسى هاتووچۆ و هێزە ئەمنیەکان و بازگە و تیمە تەندروستییەکانى ڕاسپارد، بەپێى پلان و بەرنامەیەکى تۆکمەى هاوبەش هەموو هەوڵێکیان بخەنە گەڕ تاکو لە ڕێگا سەرەکییەکان کەمترین قەرەبالغى دروست بێت و هاوڵاتییان بەبێ هیچ گرفتێک لە سەیرانگاکان کاتەکانیان بەسەر ببەن و سەلامەتبن لە کاتی چوون و گەڕانەوەیان.

لە کۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشتوگوزاری راسپارد لیژنەى تایبەت بۆ چاودێریکردن و دابینکردنی خزمەتگوزاریی لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان و میوانخانە و چێشتخانەکان پێک بهێنرێت و بە پێى میکانزمێکى گونجاو (سەموونخانە و فڕنەکان، خواردنگە و چێشتخانەکان) لە ڕۆژانى جەژن کراوەبن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.