Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 00:44

ئینته‌رمیلان دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئیمپۆلی به‌ته‌واوی له‌ نازناوی خولی ئیتاڵیا نزیك بوویه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ خولی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌رمیلان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئیمپۆلی تۆماركرد.

شه‌وی رابردوو، له‌ میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ گه‌ڕی 30ی خولی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌ یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانییدا میوانداری ئیمپۆلی كرد.

ئینته‌رمیلان یارییه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ كۆتاهێنا به‌ ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ رێگای یاریزانان   دیمارکۆ و ئەلێکسس سانچێز تۆماركران.

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش ئینته‌رمیلان له‌ ئێستای ڕێزبه‌ندی خول به‌ 79 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و به‌ جیاوازی 14 خاڵ له‌ پێش یانه‌ی ئه‌ی سی میلانه‌ كه‌ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌ به‌ 65 خاڵ.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.