Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 15:59

تێچووی ڤیزای وڵاتی ژاپۆن بۆ هاووڵاتییانی عێراقی كەم كرایەوە

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق ئاشكرای كرد كە خەرجی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتەكەیان بۆ هاووڵاتییانی عێراقی هەرزان كردووە، جەختیشی كردەوە كە هەموو هاووڵاتییەك دەتوانێت لە هەولێر یان لە بەغدا داواكاری وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی ژاپۆن پێشكەش بكات.

فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا رایگەیاند: تێچووی وەرگرتنی ڤیزای ژاپۆن بۆ هاووڵاتییانی عێراقی لە 32 هەزار دینارەوە بۆ 30 هەزار دینار كەم كراوەتەوە.

راشیگەیاند: بڕیارەكە لەمڕۆ دووشەم 1ی نیسان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقی دەتوانن داوای وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی ژاپۆن بكەن.

ئاماژەی بەوەش دا كە داواكاری وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی ژاپۆن لە نووسینگەی ڤیزای كونسوڵخانەی هەولێر و باڵیۆزخانەی بەغدا وەردەگیرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.