Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 05:42

سەرۆکی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنى شارەوانيی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


سەرۆکی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، ئەحمەد یەنەر ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لە سەرانسەری تورکیادا جەهەپە 35، ئاک پارتی 24، دەم پارتی 10، مەهەپە هەشت، پارتی یەنیدەن ڕەفا دوو، بەبەپە یەک و ئیی پارتی یەک سەرۆکایەتی شارەوانی بەدەستهێناوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لەگەڵ ئەندامانی كۆمیسیۆنه‌كه‌ییدا، یەنەر باسی لە هەڵبژاردنە شارەوانییەکانی تورکیا کرد کە دوێنێ بەڕێوەچوو.

یەنەر باسی لەوە کرد کە 34 پارتی سیاسیی بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە و، 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 هەزار دەنگدەری تۆمارکراویش لە ڕێگەی 207 هەزار و 848 سندووقی دەنگدانەوە بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە.

ئەحمەد یەنەر باسی لە ڕێژەی سندووقە کراوەکانی دەنگدان و ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و ڕایگەیاند: ڕێژەی سندووقەکراوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی سەدا 99،99ە. ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانیدا سەدا 78،11 یە. ڕێژەی سندووقە کراوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی سەدا 99،95 و، ڕێژەی بەشداری تیایدا سەدا 78،7ە.

سەبارەت بە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکان و ڕێژەی دەنگی پارتەکان، ئەحمەد یەنەر ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لە سەرانسەری تورکیادا جەهەپە 35، ئاک پارتی 24، دەم پارتی 10، مەهەپە هەشت، پارتی یەنیدەن ڕەفاح 2، بەبەپە یەک و ئیی پارتی یەک سەرۆکایەتی شارەوانی بەدەستهێناوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.