Erbil 15°C شەممە 13 نیسان 03:58

ڕیاڵ مه‌درید پێشه‌نگی خۆی له‌ لالیگادا به‌هێزتركرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیك بلباو تۆماركرد.

له‌گه‌ڕی 30ی خولی پله‌یه‌كی ئیسانیا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباوی كرد و یارییه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ كۆتاهێنا به‌ ئه‌نجانی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.

دوو گۆله‌كه‌ی مه‌درید یاریزان رۆدریگۆ  له‌ خوله‌كه‌كانی 8 و 73تۆماری كرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕیاڵ مه‌درید به‌ 75 خاڵ له‌ پێشه‌نگی خولدایه‌ و بارسێلۆناش به‌ 67 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌ و گیرۆناش به‌ 65 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.