چەند پارێزگایەكی عێراق سبەی دووشەمیان كردۆتە پشووی فەرمی بەهۆی یادی رۆژی شەهیدكردنی ئیمامی عەلی كوڕی ئەبوو تاڵیب (رەزای خوای لەسەربێت).
پارێزگاكان بریتین لە (بەغدا، دیالە، میسان، بابل، واسیت، موسەننا، دیوانییە، بەسڕە، زیقاڕ، نەجەف، كەربەلا و سەڵاحەدین).
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە دوێنێ شەممەوە سەردانیكارێكی زۆری شیعە گەیشتوونەتە شاری نەجەف بۆ یادكردنەوەی رۆژی شەهیدكردنی ئیمامی عەلی (رەزای خوای لەسەربێت).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.