لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئامەدی كوردستانی توركیا شەڕ ڕوویدا و 12 کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە31ی3ی2024، لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ناوچەی سووری ئامەد له كوردستانی توركیا شەڕ له نێوان 2 گروپ ڕوویدا بە هۆیەوە هاووڵاتییەک کوژرا و 11ی دیکەش برینداربوون.
شەڕەکە لە گەڕەکی ئاغاچلیدەرەی سەر بە ناوچەی سوور له ئامهد ڕوویدا و بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن گوازرانەتهوە بۆ نەخۆشخانەكان.
کاتژمێر 8ی بهیانی ئهمڕۆ یهكشهم 31ی3 هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە كوردستانی توركیا و شارهكانی دیكه دەستیپێکرد.
لەم هەڵبژاردنەدا کە 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، یەک ملیۆن و 32 هەزار و 610لاو بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.
لە هەڵبژاردنەکەدا کاندیدی 34 پارتی سیاسیی کێبڕکێ دەکەن و، لە سەرانسەری وڵاتەکەدا 206 هەزار و845سندوقی دەنگدان دانراوە و، نزیکەی هەزار سندوقی گەڕۆکیش هەن.
لە میانی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنەدا کە لە 81پارێزگاکەی تورکیا بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی شارەوانی لە 973 قەزا و 390 ناحیە هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ هەڵبژاردنی 50 هەزار و 336 موختاردا، هاوکات ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیش دیاری دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.