لەكوردستانی توركیا و شارهكانی دیكه له وڵاتی توركیا هەڵبژاردنی شارەوانییەكان بەڕێوەدەچێت و هاووڵاتیان نوێنەرەکانیان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانییەکان هەڵدەبژێرن.
بەمەبەستی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کار دەکەن، دەنگدەران چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
بەپێی بڕیاری دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، لە پارێزگاکانی ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، بەدلیس، دیاربەکر، ئەلازیغ، ئەرزینجان، ئەرزەڕۆم، غازی عەنتاب، گیرەسون، گوموشهانە، هەکاری، قەرس، مەڵاتیا، قەهرەمانمەڕەش، ماردین، مووش، ئۆردو، ڕیزە، سێرت، سێواس، ترابزۆن، تونجەلی، شانلیئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شڕناخ، ئەردەخان، ئیغدر و کلیس و گرتووخانەکانی ئەم پارێزگایانە کارەکانی دەنگدان کاتژمێر 8ی بهیانی ئهمڕۆ یهكشهم 31ی3 دەستیپێکرد.
لەم هەڵبژاردنەدا کە 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، یەک ملیۆن و 32 هەزار و 610لاو بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.
لە هەڵبژاردنەکەدا کاندیدی 34 پارتی سیاسیی کێبڕکێ دەکەن و، لە سەرانسەری وڵاتەکەدا 206 هەزار و845سندوقی دەنگدان دانراوە و، نزیکەی هەزار سندوقی گەڕۆکیش هەن.
لە میانی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنەدا کە لە 81پارێزگاکەی تورکیا بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی شارەوانی لە 973 قەزا و 390 ناحیە هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ هەڵبژاردنی 50 هەزار و 336 موختاردا، هاوکات ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیش دیاری دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.