Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 05:08

ناپۆلی بە ئەتلانتا دۆڕا

کوردستان TV
100%


هه‌ردوو یانه‌ی ناپۆلی و ئه‌تلانتا رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌.

له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 30 له‌ خولی ئیتاڵیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ی3ی2024، یانه‌ی ناپۆلی میوانداری یانه‌ی ئه‌تلانتای كرد.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تلانتا به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌رێگای یاریزانان ئەلێکس و جیانلۆکا سکاماکا و تێون کوپماینەرز له‌ خوله‌كه‌كانی 26و 45 و 88 تۆماریان كرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئه‌تلانتا به‌ 50 خاڵ له‌ پله‌ی شه‌شه‌مه‌ و ناپۆلیش به‌ 45 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مه‌.

 


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.