Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 09:31

ڕاوێژکاری دارایی سوودانی: لە بوودجەی 2024دا زیاتر گرنگی بە خەرجی وەبەرھێنان دراوە

کوردستان TV
100%


ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مه‌زھەر محەمه‌د ساڵح ڕایگەیاند، گرنگترین ماددە کە لە خشتەی بوودجەی گشتی 2024دا ئاماژەی پێ دراوە، دیاریکردنی ئاستی خەرجییەکانی وەبەرھێنانە بۆ جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی نوێ.

مزھەر محەمد ساڵح لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە لە ئێستادا، چەندین ڕێگار بۆ تەواوکردنی خشتەی دارایی گشتی بۆ ساڵی 2024دا گیراونەتەبەر کە دواتر بە ئامانجی پەسەندکردنی، ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکریت بۆ ئەوەی بچێتە واری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش وەک ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023دا ھاتووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لەچوارچێوەی خشتەی بوودجەی گشتی 2024دا، خەرجی و داھاتی گشتی دیاریکراوە و گوتوویەتی: "گرنگترین ماددە کە لە خشتەی بوودجەی گشتی 2024دا ئاماژەی پێ دراوە، دیاریکردنی ئاستی خەرجییەکانی وەبەرھێنانە بۆ جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی نوێ".

ساڵی ڕابردوو، حکوومەتی عێراق، یاسای بوودجەی گشتی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 ئامادە کرد کە قەبارەکەی بۆ ھەر ساڵێک 198 تریلیۆن و 910 ملیار و343 ملیۆن و 590 ھەزار دینارە.

بوودجەی گشتی عێراق لە ساڵی 2023دا، 63 تریلیۆن دینار کۆرتھێنانی ھەبوو.

ھاوکات بەپێی زانیارییەکان، کورتھێنانی بوودجەی گشتی عێراق بۆ 2024 دەگاتە زیاتر لە 84 تریلیۆن دینار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.