Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 08:48

بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕەزامەندیی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە

کوردستان TV
100%


پاش بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران کە دابەشکردنی مووچە و بەخشینی زەوی بە فەرمانبەران و داشکاندنی کرێی ڕسومات و سزاکان گرنگترینیان بوون، هاووڵاتییانی شار و شارۆچکەکان ڕەزامەندی دەردەبڕن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە شاری سۆران هاووڵاتییانی دواندووە و یەکێک لەوان دەڵێت: "ئەم بڕیارانەی ئەنجوومەنی وەزیران لەم ساتەدا گرنگ بوون، بەتایبەتی کەمکردنەوەی باج و ڕسومات و سزاکان و لابردنی سەدا پەنجای باجی هێنانی گۆشت."

دوو هاووڵاتیی دیکە ڕەزامەندی و دڵخۆشیی خۆیان بەو بڕیارانە دووپات کردەوە و دەڵێن: "دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا یەکێکە لە بڕیارە هەرە گرنگەکانی حکومەت و ئەوەش کاریگەریی باشی لەسەر ژیانی خەڵک دەبێت."

ڕۆژی چوارشەممە، 27 ی ئاداری 2024، ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، 9 بڕیاری گرنگی لە بەرژەوەندیی دۆخی ئابووریی خەڵک و کاسبکاران دا، کە بریتی بوون لە:
1- دابەشكردنی مووچەی مانگی 2.
 2- ئامادەكاریی مووچە بۆ مانگی 3.
3- تەرخانكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناسوودمەندبوو.
 4- داشكاندنی 20٪ی پارەی كارەبا و ئاو و هاتوچۆ.
 5- داشکاندنی 50٪ی ڕسوماتی هێنانی گۆشت.
6- داشکاندنی 20٪ لە كرێی خوێندنی پارالێل.
 7- داشكاندنی 20٪ی ڕسوماتی كرێی شارەوانیی كرێچییان.
8- لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باجی کاسبکاران.
 9- لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.