Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 01:59

بوومەلەرزە لە پارێزگایەكی كوردستانی توركیا رووی دا

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە پارێزگایەكی كوردستانی توركیا روویداوە و تا ئێستاش بوونی زیانەكان رانەگەیەنراوە.

بەگوێرەی دەزگای كارەسات و رووداوە لەناكاوەكان (ئافات) كاتژمێر 3:25ی بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە بوومەلەرزەیەك لە پارێزگەی خارپێت لە كوردستانی توركیا روویداوە.

بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 13.8 كلیۆمەتر دروستبووە و هێزەكەشی 4.7 بووە بە پلەی رێختەر.

دەزگای ئافات ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەكە، لە ناوچەكانی دەوروبەری پارێزگەی خارپێت هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە.

تا ئێستاش لەلایەن حكوومەتی توركیاوە بوونی هیچ زیانێك بەهۆی بوومەلەرزەكە رانەگەیەنراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.