Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 15:22

دوای 100 ساڵ.. سوپای بەریتانیا قەدەغەی هێشتنەوەی ریشی بۆ سەربازان هەڵگرت

کوردستان TV
100%

سوپای بەریتانیا دوای 100 ساڵ لە قەدەغەكردنی، بڕیاری دا بۆ لەمەودوا سەربازان بە ئارەزووی خۆیان دەتوانن ریش بهێڵنەوە.

رۆژنامەی (تەلیگراف)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: سوپای بەریتانیا لەمڕۆ هەینییەوە رێگەی بە سەربازان دا بە ئارەزووی خۆیان ریش بهێڵنەوە.

لەمبارەیەوە گرانت شاپس وەزیری بەریتانیا رایگەیاند كە لە بنەرەتدا قەدەغەكردنی هێشتنەوەی ریش لە سەربازیدا بڕیارێكی بێ مانایە.

لە هەمان كاتیشدا جەختی كردەوە كە دەبێت سەربازان لە كاتی هێشتنەوەی ریشدا جوانی و رێكوپێكی لەبەرچاو بگرن بەشێوەیەك كە هێشتنەوەی ریشەكانیان لەگەڵ سەربازیدا بگونجێت.

بەشێك لە شارەزایانی سەربازیی بەریتانیا ئەم بڕیارەی وەزارەتی بەرگریی بۆ كەمی پەیوەندیكردنی گەنجان بۆ ریزی سوپا دەگەڕێننەوە كە ماوەیەكی زۆرە ئەم پێشوازییە لە بەریتانیا لاواز بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.