Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 09:21

ئەمریکا هێرشکردنە سەر چەند ئامانجێکی حووسییەکانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


ئەمریکا بڵاویکردەوە کە چوار سیستمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودای لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان لە یەمەن خاپوور کردووە کە ئێران پشتیوانیان دەکات.

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە بابەتەکە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە دوێنێ چوار سیستمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا کەشتییەکی جەنگی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج، لەبەرئەوە هێرشی بەرگریی ئەنجامدراوە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سیستمەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان کراونەتە ئامانج، ئەم کارانەش بەمەبەستی پاراستنی ئازادی کەشتیوانی ئەنجامدراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.