Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 08:49

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%


یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی3ی2024، كاتژمێر 9:30ی خوله‌كی شه‌و له‌ يارييه‌كی دواخراو له‌ گه‌ڕی 14ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یانه‌كه‌مان میوانداری یانه‌ی كه‌رخ ده‌كات.

یانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌، هانده‌رانمان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن له‌ یاریگا ئاماده‌بن، به‌ڵام به‌ بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌كارهێنان و هه‌ڵدانی یارییه‌ ئاگرینه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر داوا له‌هانده‌ران ده‌كات كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ دووچاری سزا نه‌بێت خۆیان بە دوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەم یارییە ئاگرینانە و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ خۆیان نەیهێنن بۆ یاریگا .

یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌ ئێستای ڕێزبه‌ندی خول به‌ 21 خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌مه‌ و كه‌رخیش به‌ 17 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌مه‌.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.