Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 18:15

داعش بەرپرسیارەتی هێرشەكەی مۆسكۆی گرتە ئەستۆ

کوردستان TV
100%

رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارەتی هێرشە چەكدارییەكەی شەوی رابردووی سەر هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا گرتە ئەستۆ كە بووە هۆی كەوتنەوەی نزیكەی 200 قوربانی.

رێكخراوی داعش لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: چەكدارەكانمان هێرشەكەی سەر شاری مۆسكۆیان ئەنجام دا و دوای هێرشەكەش سەرجەم هێرشكاران بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنەكانیان.

راشیگەیاند: هێرشەكە بۆ سەر ژمارەیەكی زۆری كریستیان لە شاری كراسنۆگۆرسك لە دەوروبەری مۆسكۆ ئەنجامدراوە و بووەتە هۆی كوژران و برینداربوونی سەدان كەس و زیانێكی زۆر بە شوێنەكە.

شەوی رابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكەوە هێرشكرایە سەر مۆڵێك و هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە دەوروبەری شاری مۆسكۆ، هێرشكاران تەقەیان لە خەڵكی ناو مۆڵەكە و هۆڵی ئاهەنگەكە كرد و بەهۆیەوە 60 كەس كوژران و زیاتر 140 كەسی تریش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.