Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 12:01

بۆیەكەمجار نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم نەخۆشخانەیەك لە ئەمەریكا ئەنجامدانی یەكەم نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بەرازی بۆ مرۆڤ بەسەركەوتوویی راگەیاند.

نەشتەرگەرییەكە لە نەخۆشخانەی گشتیی ماساچۆستس لە ئەمەریكا ئەنجامدرابوو، كە تێیدا بە نەشتەرگەری گورچیلەیەكی ئاژەڵی بەراز بۆ پیاوێكی تەمەن 62 ساڵ دانرابوو كە تووشی نەخۆشی گورچیلەی قۆناغی كۆتایی هاتبوو.

بەمەش بۆ یەكەمجار نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا.

دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە، نەخۆشخانەی گشتیی ماساچۆستس لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە گۆڕانكارییەكی گەورە لە بواری پزیشكیدا دروست دەكات و بۆ لەمەودوا ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ بە ئاسانتر بەردەست دەبن.

نەشتەرگەرییەكە رۆژی 16ی ئەم مانگە ئەنجامدرابوو كە ماوەی 4 كاتژمێری خایاندبوو، ئەمڕۆ پێنجشەمیش سەركەوتنی تەواوی پڕۆسەكە لەلایەن نەخۆشخانەی گشتیی ماساچۆستس راگەیەنرا.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.