Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 13:52

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە توركیا گیانلەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی 10 کەسی دیکەی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی3ی2024، لە ئاکامی پێکدادانی مینی پاسێک و بارهەڵگرێک لە تەکیرداغ، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکە برینداربوون.

ڕووداوەکە لە دووڕیانی چاڵای لە ناوچەی چوکوریورت ڕوویداو و، تیادا مینی پاسەکە خۆی کێشا بە بارهەڵگرێکدا و وەرگەڕا.

لەو ڕووداوەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاكانی توركیا راشیده‌گه‌یه‌نن، پاش چارەسەرى سەرەتایی، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.