Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 04:38

یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌م و پێنجه‌م له‌ خولی تازه‌ پێگه‌یشتووان و لاوانی عێراق دواخران

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق، یارییەکانی یانەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڕی سێیەمی خولی تازەپێگەیشتووان و گەڕی پێنجەمی خولی لاوانی عێڕاق بەهۆکاری بارودۆخی کەشوهەوا بۆ کاتێکی نادیار دواخران.

 یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێریش بڵاویكرده‌وه‌، یاری تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەکەمان بەرامبەر یانەی زاخۆ کە بڕیاربوو سبه‌ی هەینی  2024/3/22 لە یاریگای دەلال لە زاخۆ ئەنجام بدرێت، وە یاری تیپی لاوانی یانەکەمان بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کە بڕیاربوو رۆژی شەممە رێکەوتی 2024/3/23 لە یاریگای پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجام بدرێت، دوادەخرێن و لەم هەفتەیەدا ئەنجام نادرێن .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.