لە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش له وڵاتی توركیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و دۆخی لەناکاو (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر 8:55 خولەکی بهیانی ئهمڕۆ چوارشهم 20ی3ی2024، بوومەلەرزەکە ڕوویداوە کە چەقەکەی قەزای دولکادیرئۆغڵو بووە.
ئاماژە بەوەیش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 5،13 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.