Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 23:39

ڕیاڵ مه‌درید 23 یارییه‌ له‌سه‌ر یه‌ك له‌ لالیگادا نه‌دۆڕاوه‌

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆساسۆنا تۆماركرد.

شه‌وی ڕابردوو، له‌ گه‌ڕی 29 له‌  خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بووه‌ میوانی یانه‌ی ئۆساسۆنا، یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ مه‌درید به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل.

چوار گۆله‌كه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان،  ڤینسیۆس دوو گۆڵ و کارفاخاڵ و براهیم دیاز تۆماركران، دوو گۆله‌كه‌ی ئۆساسۆناش هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان  بۆدمێر و بۆنمویز تۆماریان کرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ 72 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دایه‌ له‌ ڕێزبه‌ندی خول.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕیاڵ مه‌درید 23 یارییه‌ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا نه‌دۆڕاوه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.