Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 23:34

چۆن خۆت لە تێنوویەتی مانگی رەمەزان ده‌پارێزیت؟

کوردستان TV
100%


كەمكردنەوەی یان نەهێشتنی تێنوویەتی لە مانگی رەمەزان یەكێكە لەو پرسیارانەی زۆر لە رۆژووانان بە داوای وەڵامەكەییدا دەگەڕێن و پسپۆڕێکی زانستی خۆراکیش چەند رێگایەک بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو هەستەدا دەخاتەڕوو.

د.كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك چەند رێگایەکی بۆ کەمکردنەوە یاخود نەهێشتنی هەستی تێنوویەتی لە رەمەزاندا خستووەتەڕوو، کە بریتیین لەمانە:

1ـ خواردنەوەی هەشت پەرداخ یان زیاتر لە ئاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو، هەموو 30خولەک جارێك یەك پەرداخ ئاو بخۆرەوە، ئاوەكە فێنك بێت یان ئاساییە باشترە لە ئاوی زۆر سارد.

2- خواردنی سەوزە و میوە زۆر گرنگە بە تایبەت ئەو جۆرانەی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایە وەك  خەیار، پڕتەقاڵ، کیوی،کاهوو،لالەنگی،هەوڵ بدە سێ بۆ چوار جار لە نێوان بەربانگ و پارشێو بیان خۆیت.

3-دووربكەرەوە لە خواردنەوەی بڕی زیاتر لە دوو كووپ لە چا و قاوە و ئەو خواردنەوانەی ماددەی كەڤاینیان تێدایە.

4- هەوڵ بدە خواردنی كوڵاو و برژاو بخوێت و لە خواردنی سوركراوە دووركەوییەوە.

5ـ زۆرتر سەوزە و میوە بخۆ بە تایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەك مۆز، سندی، پڕتەقاڵ،هەڵوژە،رێواس،شلیك ،کیوی ، چوالەی سەوز.

6ـ خۆت بە دوور بگرە لە خواردنی خۆراكی سوێر و پڕ بەهارات و ترشیات و سوێر كراو.

7ـ هەوڵ بدە چەرسی سوێر كراو نەخۆیت ئەگەر خواردیشت پێویستە بە كاڵی بێت و رۆژانە بڕەكەی لە ناو لەپی دەست زیاتر نەبێت.

8 ـ پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت و چەند بتوانرێت، دوا بخرێت خواردنی زەڵاتە لە كاتی بەربانگ و پارشێو زۆر بە سوودە.

9 ـ دووركەوتنەوە لە مانەوە لە شوێنی گەرم بۆ ماوەیەكی زۆر و ئەنجام دانی وەرزشی قورس بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ بەیانیان لە ترسی وشك بوونەوە.

10ـ كەمكردنەوەی خواردنی شیرینی( نەخواردنی باشترە )، رۆژووەكەت بە میوەیەك بشكێنە ، ئەگەر شیرینیت خوارد، هەفتەی دوو جار و دوو سەعات دوای بەربانگ، لە بری ئەوە مێوژ و قەیسی وشك كراو بخۆ.

11ـ لە جیاتی شەرەبەتی ئامادەكراو و گیراوە، شەربەتی فرێش لە ماڵەوە ئامادە بكە و بیخۆرەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.