ئەمڕۆ هەینی بەلەمێكی لاستیكی لە دەریای ئیجە لە وڵاتی توركیا ژێرئاو كەوت و بەهۆیەوە 22 كۆچبەر خنكان.
ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لووتكە رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەلەمێکی لاستیکی کە ژمارەیەك کۆچبەری هەڵگرتبوو لە کەناری پارێزگای چانەکالێ لە باکوری ڕۆژئاوای تورکیا ژێرئاو كەوت.
راشیگەیاند: لە ئەنجامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكە بەلایەنی کەم 22 کەس خنکاون کە حەوت لە خنكاوەكان منداڵن.
هەروەها رایگەیاند: زانیاری هەیە كە تا ئێستا لەنێو بەلەمەكە چوار کۆچبەر ڕزگار کراون، تیمەكانیش لە هەوڵی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.
سەرۆكی دەزگای لووتكە ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستا دیار نییە كۆی گشتی ژمارەی کۆچبەرەکانی نێو بەلەمەکە چەند بوونە، هەروەها زانیاری لەسەر ڕەگەزنامەی ڕزگارکراو و خنکاوەکانیش ئاشکرا نەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.