Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 10:02

ئه‌نجامی تیروپشكی قۆناغی8ی چامپیۆنس لیگ

کوردستان TV
100%


تیروپشكی قۆناغی8ی چامپیۆنس لیگ 2023-2024 ڕاكێشرا، چه‌ندان یاریی لوتكه‌ و ئاگرینیشی له‌ خۆگرتووه‌.

 
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی3ی2024، لە بارەگای یوێفا لە شاری نیۆنی سویسرا تیروپشكی قۆناغی 8ـی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ناسراوی جیهان راكێشرا، ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌یش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو.

ئارسێناڵ - بایرن میونشن

ئاتلێتیکۆ مەدرید - بۆرووسیا دۆرتمۆند

مانچێسته‌رسێتی -ڕیاڵ مه‌درید

پاریس سانجێرمان - بارسێلۆنا 

یارییەکانی چوونی چارەکی کۆتایی جامه‌كه‌ لە رۆژانی 9 - 10 ی4ی 2024 بەڕێوەدەچێت، یارییەکانی گەڕانەوەش چارەکی کۆتایی لە رۆژانی 16-17 ی 4ی 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یارییه‌كانی چوونی قۆناغی پێش  كۆتایی له‌ رۆژانی 30ی4 و 1ی 5ی2024 دێته‌ ئه‌نجامدان، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ 7 و 8 ی 5ی 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 


یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنسلیگ لە یاریگەی دێرینی وێمبڵێ لە لەندەن لە رۆژی 1ی 6ی 2024 بەڕێوەده‌چێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.