Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 18:50

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5،4 پلە بە پێوەری ڕێختەر مۆنتینیگرۆی هەژاند

کوردستان TV
100%


کاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی3ی2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5،4 پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە نزیک شاری نیکسیکی مۆنتینیگرۆ ڕوویدا.

دامەزراوەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی مۆنتینیگرۆ، بڵاویکردەوە بوومەلەرزەکە چەقەکەی ناوچەی پلوزین بووە کە دەکەوێتە 32 کیلۆمەتر باکووری ڕۆژئاوای نیکسیک لە نزیک سنووری بۆسنە و هەرزەگۆڤینا و، گوڕەکەی 5،4 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

بوومەلەرزەکە کە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر ڕوویداوە، هێشتا زانیاریی لە بارەی زیانە گیانیی و ماڵییەکانی بڵاونەکراوەتەوە.

هاوکات بوومەلەرزەکە لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، کرواتیا، کۆسۆڤۆ و ئەلبانیا هەستی پێکراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.