Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 11:13

ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئینته‌رمیلان گه‌یشته‌ چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنسلیگ

کوردستان TV
100%


له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئینته‌رمیلان تۆماركرد.

شه‌وی ڕابردوو، له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ قۆناغی 16ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی میوانداری یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی كرد.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ كۆتاهات، گۆڵەکانى ئەتلەتیکۆ مه‌درید له‌ یارییه‌كه‌دا له‌ رێگای یاریزانان، گریزمان و دیپاى تۆماركران، گۆله‌كه‌ی ئینته‌رمیلانیش یاریزان دی مارکۆ تۆمارى کرد .

بە کۆى  ئه‌نجامی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ بوو بە 2-2،  چونکە لە یارى چووندا یانه‌ ئیتاڵییه‌كه‌ به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تۆماركرد، دواتریش له‌ رێگای لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ ئه‌نجامی 3-2 یارییه‌كه‌ برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامه‌كه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.