Erbil 13°C شەممە 16 تشرینی دووەم 23:56

هۆكار و چاره‌سه‌ری خه‌واڵویی و شه‌كه‌تی و بێهێزی دوای به‌ربانگ بزانه‌

کوردستان TV
100%


زۆرێك له‌ رۆژ گران دوای ڕۆژوو شكاندن، تووشی خه‌واڵویی و شه‌كه‌تی و بێهێزی و هیلاكی ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌، دكتۆر (كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی) پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك هۆكارو چۆنیه‌تی چه‌ره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵاته‌ له‌رێگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.  
سه‌ره‌تا دكتۆر كامه‌ران رسول ژاژڵه‌یی گرنگترین هۆكاره‌كانی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ بریتیتن له‌: 
ـ خواردنی بڕێكی زۆر خۆراكی چه‌وری و شیرینی به‌ په‌له‌ و خێرایی له‌ كاتی به‌ربانگ ۰ 
ـ دابه‌زینی فشاری خوێن پاش خواردنی ژه‌مه‌كان :چونكه‌ بڕێكی زۆر خوێنی له‌ش ئه‌ڕوات بۆ گه‌دده‌ و كۆئه‌ندامی هه‌رس ۰ 
ـ دابه‌زینی ئاستی دابه‌زینی شه‌كره‌ له‌ خوێن : یه‌كه‌م جار ئاستی گلوكۆز به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌خێرایی و دوای كه‌مێك داده‌به‌زێت به‌ هۆی ڕشتنی بڕێكی زۆر له‌ ئه‌نسۆلین ۰ 
ـ هیلاك بوون له‌ ماوه‌ی ڕۆژدا كاتی به‌ڕۆژبوون ۰ 
ـ كۆنیشانه‌ی پڕبوونی گه‌دده‌ دوای نان خواردن ۰ 
ـ وشك بوونه‌وه‌ی له‌ش به‌ هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو و شله‌مه‌نی ته‌ندروست ۰ 
ـ كه‌می جوڵه‌ و دانیشتن یان پاڵ كه‌وتن و وه‌رزش نه‌كردن له‌ ڕۆژانی ڕه‌مه‌زان ۰ 
ـ كه‌می ڤیتامین و كانزا و به‌دخۆراكی ۰ 
ـ هۆكاری ده‌روونی : فشار و دڵه‌ڕاوكی و قه‌له‌قی به‌رده‌وام و دۆخی قه‌یراناوی یان خه‌مۆكی ۰ 
ـ خواردنی ده‌رمانی زه‌غت و نه‌خۆشی شه‌كره‌ و نه‌خۆشیه‌كانی تر به‌ شێوازێكی هه‌ڵه‌ ۰ 
ـ بوونی هۆكاره‌كانی شه‌كه‌تی و بێهێزی به‌رده‌وام پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان ؛ وه‌ك تێك چوونی هۆرمۆنه‌كان ، كه‌م خوێنی ، ۰۰۰ هتد ۰ 
له‌باره‌ی نیشانه‌كانی خه‌واڵویی و بێهێزی دوای به‌ربانگ، دكتۆر كامه‌ران ژاژه‌ڵه‌یی  نۆ خاڵ ده‌ست نیشان ده‌كات كه‌ بریتین له‌: 
ـ هه‌ست كردن به‌ بێهێزی و بێ تاقه‌تی یه‌كی زۆر ڕاسته‌وخۆ پاش به‌ربانگ ۰ 
ـ سه‌رئێشه‌ و گێژبوون و هه‌ستكردن به‌ سه‌ر سووڕانه‌وه‌ ۰ 
ـ ته‌مه‌ڵی و نه‌بوونی توانای ئه‌نجام دانی هیچ كارێك ۰ 
ـ خه‌واڵویی و باویشك دانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ۰ 
ـ زوو هیلاك بوون دوای كه‌مترین جووڵه‌ ۰ 
ـ له‌رزین و ئاره‌ق كردنه‌وه‌ و دڵ په‌له‌ په‌ل كردن ۰ 
ـ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ستكردن به‌ برسیه‌تی به‌خێرایی ۰ 
ـ تووڕه‌یی و دڵته‌نگی ۰ 
ـ ئاره‌ق كردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ۰ 
 له‌ كۆتاییدا ژاژڵه‌یی دووخاڵ بۆ شێوازی چاره‌سه‌ركردنی خه‌واڵویی و شه‌كه‌تی و بێهێزی دوای به‌ربانگ ده‌خاته‌ روو كه‌بریتییه‌، له‌ ده‌ست نیشان كردنی هه‌ر هۆكارێكی نه‌خۆشی و چاره‌سه‌ركردنی به‌ پێی توانا ۰

 دكتۆر كامه‌ران ژاژڵه‌یی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.