ئەمشەو دووشەم لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و بەریتانیاوە هێرشێكی تری ئاسمانی كرایە سەر چەند پێگەیەكی حوسییەكان لە پارێزگەی حەدیدە لە رۆژئاوای یەمەن.
میدیاكانی یەمەن بڵاویان كردەوە: ئەمشەو لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا 13 هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر پێگەی حوسییەكان لە پارێزگەی حەدیدە.
فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا ئەمە چەندین هێرشی ئاسمانییە دەیكەنە سەر پێگەی حوسییەكان بەهۆی ئەو هێرشانەی دەیكەنە سەر كەشتییە بازرگانییەكان لەنێو دەریای سووردا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.