مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی زۆر گونجاوه بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان،له‌وكاته‌ی كه به درێژایی پتر له 14 كاتژمێر دووریت له جگه‌ره، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رگه‌ی جگه‌ره‌نه‌كێشان ده‌گریت به درێژایی كاتژمێره‌كانی رۆژووگرتن، واته ئه‌م توانایه‌ت هه‌یه كه به یه‌كجاری واز له‌جگه‌ره‌كێشان بێنیت.
بڕیارێكی یه‌كجاره‌كی بده كه چیتر جگه‌ره نه‌كێشیت، سه‌ره‌تا چه‌ند جارێك پاش رۆژووشكاندن كه ئاره‌زووت ده‌چێته جگه‌ره هه‌وڵ بده كه دان به‌خۆتدا بگریت و نه‌یكێشیت، پاشان بهرهبــهره ده‌بینیت كه ئاره‌زووی جگه‌ره‌كێشان كه‌متر ده‌بێته‌وه و له كۆتاییدا ئاره‌زووه‌كه به ته‌واوی نامێنێت. ده‌توانیت له‌پاش رۆژووشكاندندا یه‌كسه‌ر ده‌ستبكه‌یت به رۆیشــتن بۆ ماوه‌یه‌ك،هه‌رگیز فتار به جگه‌ره مه‌كه‌ره‌وه، چونكه ئاره‌زووی خواردنت كه‌م ده‌كاته‌وه، پاش به‌ربانگ بڕێكی زۆری شله بخۆره‌وه،بجووڵێ و مه‌شقی رۆیشتن یان مه‌شقی وهرزشــی سووكی تر ئه‌نجام بده بۆ دوورخستنه‌وه‌ی حه‌زی جگه‌ره‌كێشان، پاش فتار سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه كه جگه‌ره‌كێشان له‌وێدا قه‌ده‌غه‌یه وه‌كو مزگه‌وت،یان مۆل و سوپه‌رماركێته‌كان، ئه‌مه راستییه‌كی زانستییه كه پاش وازهێنان له جگه‌ره هه‌ست به جۆرێك ناڕه‌حه‌تیی ده‌روونی ده‌كه‌یت،به‌ڵام له بیر نه‌كه‌یت كه ئه‌مه به‌شێكی گرنگه له چاكبوونه‌وه له راهاتن له‌سه‌ر نیكۆتین و دڵنیابه له‌وه‌ی كه نیشانه ناخۆشه‌كانی وازهێنان له جگه‌ره له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا به ته‌واوی نامێنن، هه‌رگیز هه‌وڵ نه‌ده‌یت كه له‌جیاتی جگه‌ره په‌نا به‌ریته به‌ر خواردنی خۆراكی چه‌ور و شیرین، چه‌رخ وتهبڵهی جگه‌ره له‌به‌ر چاو لابــهره.
ئه‌م راستییه‌ش له‌بیر نه‌كه‌یت كه جێگره‌وه‌ی جگه‌ره ته‌نیا جگه‌ره نهكێشانه، نه‌ك جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی یان نێرگله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.