Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 19:17

سوودە تەندروستیەکانی ڕۆژووی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

کوردستان TV
100%

ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان هەر تەنیا جێبەجێكردنی ئەركێكی ئاینی نیە، بەڵكو سوودی گەورەی هەیە بۆ مرۆڤ لەڕووی تەندروستیەوە.
پزیشكان و پسپۆڕان دیارترین سوودەكانی رۆژووگرتن لەڕووی تەندروستیەوە دەخەنەڕوو:

1- ڕاهاتنی لەش لەگەڵ بڕێكی كەمی خۆراك: ئەگەر رۆژانی ئاسایی مرۆڤ زیادەڕەوی بكات لەخواردن، ئەوا رۆژووگرتن یارمەتیدەر دەبێت بۆ رێكخستنی بەكارهێنانی خۆراك بەرێژەی كەمتر، بەتایبەت ئەگەر سیستمێكی خۆراكی تەندروست لەكاتی بەربانگ و پارشێو بگیرێتەبەر و بەم شێوازە دەتوانرێت رێژەی كۆلیسترۆل لەناو خوێن و زۆرێك لەنەخۆشیەكان كۆنترۆڵ بكرێت.

2- ڕزگاربوون لەماددە ژەهراوییەكان: زۆرێك لەخەڵكی رێجیم دەكەن و بۆ چەندین كاتژمێر خواردن ناخۆن بەئامانجی دابەزاندنی كێشیان و ڕزگاربوون لەماددە ژەهراوییەكانی لەشیان، مانگی ڕەمەزان بەهەلێكی زۆر باش دادەنرێت و ڕزگاربوون لەماددە ژەهراوییەكان وادەكات هەست بەپشوویەكی زۆر بكەیت.

3- كاركردنی باشتری كۆئەندامەكانی لەش: لەكاتی بەرۆژووبوون كاركردنی تەواوی كۆئەندامەكانی لەش باشتر دەبێت و زۆر گرنگە زیادەڕەوی نەكرێت لەخواردنی خۆراكە ناتەندروستەكان لەكاتی بەربانگ كردنەوە.

4- كەمبوونەوەی هەوكردن: هەندێك خۆراك هەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەوكردن لەناو لەش بەتایبەت خۆراكە خێراكان و چەورەكان، رۆژووگرتن دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەوكردن و پێویستە گرنگی بدرێت بەخواردنی شۆربا و زەڵاتە و خواردنێكی دەوڵمەند بەپرۆتین لەكاتی بەربانگ و لەكاتی پارشێو پەنیر و میوە و سەوزە بخورێت.

ژێده‌ر - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.