Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 22:25

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا داوا دەکات لە مانگی ڕەمەزاندا ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت

کوردستان TV
100%


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵز داوای کرد کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی بتواندرێت یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەندرێنە فەڵەستینییەکان.

ئۆلاف شۆڵز لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بە بۆنەی ھاتنی مانگی ڕەمەزانەوە بڵاوی کردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ھەستی موسڵمانان تێدەگات، بەو پێیەی زۆرێک لە موسڵمانان زۆر نیگەرانن لە دۆخی ئێستای غەززە و گوتوویەتی: دڵنیام لەوەی کە زۆرینەی ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان ئاشتییان دەوێت.

باسی لەوەش کردووە کە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی بەدیھێنانی ئاشتی لە ناوچەکە و ڕایگەیاندووە: ئەو كارە لە مانگی ڕەمەزاندا بكرێت، باشترە.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پێوستە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، ئازادکردنی سەرجەم بەدیلگیراوە فەڵەستینییەکان و گەیاندنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ غەززە لەخۆ بگرێت.

ڕاشیگەیاندووە: من و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و زۆر کەسی دیکە پابەندین بەوەی ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.