Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 05:02

ڕیاڵ مه‌درید پێشه‌نگی خۆی له‌ لالیگادا به‌هێزتركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌ یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر سێڵتاڤیگۆ تۆماركرد.

شه‌وی ڕابردوو، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 28 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید میوانداری سێڵتاڤیگۆی كرد.

له‌ یارییه‌كه‌دا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر سێڵتاڤیگۆ تۆماركرد به‌ ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانیش له‌ رێگای یاریزانان ڤینیسۆس و بانایدۆر و دۆمنیگێز بە هەڵە و ئاردا گولەر تۆماریان کرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕیاڵ مه‌درید پێشه‌نگی خۆی له‌ ریزبه‌ندی خولدا زیاتر به‌هێز كرد به‌ 69 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و جیرۆناش به‌ 62 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ و بارسێلۆناش به‌ 61 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.