Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 20:07

له‌ پریمه‌رلیگ لیڤه‌رپول و مانچێسته‌ر سێتی یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپول و مانچێسته‌ر سێتی یه‌كسانبوون.

شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 28 له‌ خولی پله‌ نایابی ئینگلیزی یانه‌ی لیڤه‌رپول میوانداری یانه‌ی مانچێسته‌رسێتی كرد.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ یه‌كسانبوون به‌ ئه‌نجامی گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌ كۆتاهات.

گۆله‌كه‌ی مانچێسته‌ر سێتی له‌ رێگای یاریزان جۆن ستۆنز لە خولەکى 23 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی لیڤه‌رپولیش یاریزان ماک ئالیستەر لە خولەکى50 تۆمارى کرد.

بەو ئەنجامەش لیڤه‌رپول به‌ 64 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌و مانچێسته‌رسێتیش به‌ 63 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌م دایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.