Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 11:47

لە گۆڕەپانی تایمز لە نیویۆرک نوێژی تەڕاویح ئەنجام درا

کوردستان TV
100%


موسڵمانان لە گۆڕەپانی تایمز لە نیویۆرکی گەورەترین شاری ئەمریکا کۆبوونەوە و نوێژی تەڕاویح'یان ئەنجام دا.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، موسڵمانان له‌ ته‌واوی جیهان ڕوویان کردە مزگەوتەکان و نوێژی تەراویح'یان بەجێ گەیاند.

موسڵمانان لە گۆڕەپانی تایمز کە بە یەکێک لە ڕەمزەکانی نیویۆرک دەناسرێت، کۆبوونەوە و نوێژی تەڕاویح'یان ئەنجام دا.

لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی ئەمریکاش، بە ملیۆنان موسڵمان ڕوویان کردە مزگەوتەکان و ئەرکی ئاینی خۆیان بە جێ گەیاند.

لە واشنتۆنیش بە هەزاران موسڵمان ڕوویان کردە مزگەوتەکان و بە هۆی قەرەباڵغی، لە دەرەوەی مزگەوتەکانیش نوێژی تەڕاویح خوێندرا.

دوای نوێژ، موسڵمانان نزایان بۆ هەموو موسڵمانانی جیهان کرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.