Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 18:05

له‌ كوردستانی توركیا ڕێگەی هاتوچۆی نێوان 393 گوند بە هۆی بەفرەوە داخراوە

کوردستان TV
100%


بارینی بەفرێکی چڕ بووە هۆی داخستنی ڕێگەی نێوان 393 گوند و ئاوایی لە هەر سێ پارێزگای وان، هەکاری و بەدلیس له‌ كوردستانی توركیا.

لە وان کە هاوکات پلەکانی گەرماش دابەزیوە، سێ ڕۆژە بارینی بەفر بەردەوامە و 152 ئاوایی و گوند بەهۆی بارینی ئەو بەفرە چڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ڕێگەی هاتوچۆیان داخراوە.

هەروەها لە هەکاری  191 ناوچەی نیشتەجێبوو، بە هەمان شێوەی ڕێگەی هاتوچۆیان لێ گیراوە، 50 ئاوایی لە بەدلیسیش ڕێگەی هاتوچۆی نێوانیان گیراوە.

تیمەکانی پاککردنەوەی ڕێگەوبان دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ کردنەوەی ڕێگەی نێوان ئەو ناوچانە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.