Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 22:57

تەمێکی چڕ گەرووی ئیستانبوڵی بە ڕووی ھاتوچۆی کەشتییەکاندا داخست

کوردستان TV
100%


 لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە، تەمومژێکی چڕ شاری ئیستانبوڵ-ی گرتووەتەوە کە بەھۆیەوە، گەرووی ئیستانبوڵ (بۆسفۆر) بە ڕووی ھاتوچۆی کەشتییەکاندا داخراوە.


بەھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین لە ئاکامی ئەو تەمومژەی شاری ئیستانبوڵ-ی گرتووەتەوە، گەرووی ئیستانبوڵ (بۆسفۆر) بە ڕووی ھاتوچۆی کەشتییەکاندا داخرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی کەناردەریای تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە، شاری ئیستانبوڵ-ی گرتووەتەوە کە بە ھۆیەوە مەودای بینین لە ھەندێک ناوچەی شارەکە کەمبووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ئەو تەمومژەی کە شاری ئیستانبوڵ-ی گرتووەتەوە، گەرووی ئیستانبوڵ، بەشێوەیەکی کاتی بە ڕووی ھاتوچۆی کەشتییەکاندا داخرا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.