Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 05:20

له‌ خولی ئیتاڵیا ئینته‌رمیلان سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد و له‌ بۆندس لیگاش بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 28 له‌ خولی ئیتاڵیا یانه‌ی ئینته‌رمیلان بووه‌ میوانی بۆڵۆنییا، یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئینته‌رمیلان به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كه‌ش یاریزان بیسیك له‌ خوله‌كی 37 تۆماری كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئینته‌رمیلان  به‌ 75 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌.

له‌ گه‌ڕی 25ی خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیاش یانه‌ی بایرن میونشن به‌ ئه‌نجامی هه‌شت گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ماینزی تۆماركرد. 

هەشت گۆڵەكەی بایرن له‌ رێگای یاریزانان،  هاری كیەن سێ گۆڵ و گۆرێتسكا دوو گۆڵ و مۆلەر جەمال مۆسیالا و گنابری تۆماركران،   گۆڵەكەی ماینزیش نادیم ئەمیری تۆماری كرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنش بایرن میونشن به‌ 57 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.