Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 22:32

له‌ خولی ئه‌وروپا لیڤه‌رپول و ڕۆما سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر سپارتا براگ و برایتۆن تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپا یانه‌كانی لیڤه‌رپول و ڕۆما سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.

شه‌وی ڕابردوو له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپا، یانه‌ی لیڤه‌رپول بووه‌ میوانی یانه‌ی سپارتا براگ.

یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپول به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك.

پێنج گۆله‌كه‌ی لیڤه‌رپول له‌ لایه‌م له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان، ماک ئالیستەر و داروین نۆنێز دوو گۆڵ،  لویس دیاز و سۆبۆسلاى  تۆماركران.   گۆڵەکەى سپارتا براگیش برادلى تۆمارى کرد.

یارى گەڕانەوەی نێوان هه‌ردوو یانه‌ لە 14ى مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌ر له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی قۆناغی 16،یانه‌ی ڕۆما میوانی برایتۆنی كرد و یارییه‌كه‌شی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ كۆتاهێنا به‌ ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر. 

گۆله‌كانی ڕۆما له‌ ڕێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان، دیبالا و لوکاکۆ و مانشینى و کریستانتى تۆماركران.

یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ش له‌ 14ی مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.