وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز، چوار ماددەی خۆراكی لە بەشەخۆراكی هاووڵاتییان زیاد دەكرێت.
كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئەمڕۆ پێنجشەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی سەبارەت بە نرخی گۆشت گوتی: بە مەبەستی نووسراومان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ گرتنەبەری چەند رێكارێك بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.
گوتیشی: رێكارەكان خۆیان دەبینێتەوە لە هێنانی ژمارەیەكی زیاتری ئاژەڵ و لابردن یان كەمكردنەوەی باج و گومرگ لەسەر هێنانی ئاژەل لە بازگەكاندا.
كەمال موسلیم سەبارەت بە سەبەتەی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییانیش ئاماژەی بەوە دا: وەزارەتەكەمان لە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگانە بەردەوامە.
جەختیشی كردەوە كە بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز، چوار جۆر ماددەی خۆراكی دیكە بۆ سەبەتەكە زیاد دەكرێت، ماددەكانیش بریتین لە ئاردی سفر و شعرییە و نیشاستە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.