ئەمریكا دەڵێت كەمی رێژەی بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران ئاماژەیە بۆ بێزاری هاووڵاتیان لە دەسەڵاتی وڵاتەكەیان.
ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ گومانی تێدانییە، كەمی رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران، ئاماژەیەكە بۆ بێزاری هاوڵاتیانی ئێران لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان بەهۆی ئەو هەموو ستەمەی كە لێیان دەكرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا گوتیشی: باوەڕیان وایە پرۆسەی هەڵبژاردن ئازاد و دادپەروەرانە نابێت، هەروەها بەشێك لە ئێرانییەكان هەمان هەڵوێستییان هەبووە، بۆیە بەشدارینەكردنیان لە هەڵبژاردن جێگەی سەرسوڕمان نەبووە.
هەینی ڕابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەری بەڕێوەچوو، هاوكات ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، رێژەی بەشداری لەهەڵبژاردنەكاندا لەسەدا چل و یەك بووە، ئەوەش كەمترین رێژەی بەشدارییە لەپاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی هەزار و نۆ سەد و حەفتا و نۆوە.
ئەمریكا: هاووڵاتیانی ئێران بەهۆی ئەو ستەمەی لێيان دەكرێت لە دەسەڵاتی وڵاتەكەیان نیگەرانن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.