له خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌رسێتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مانچێسته‌ریونایتد تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له گه‌ڕی 27ی خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی میوانداری یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتدی كرد.
یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی سێتی به كۆتا هات به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك بۆ مان یونایتد، سێ گۆله‌كه‌ی سێتی له رێگای یاریزانان فیڵ فۆدین دوو گۆڵ و هالاند تۆماركران، گۆله‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدیش یاریزان راشفۆرد تۆمارى کرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش مانچێسته‌ر سێتی به 62 خاڵ له پله‌ی دووه‌مدایه و مانچێسته‌ر یونایتدیش به 44 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌مدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.