Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 04:50

مایۆڕكا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر جیرۆنا تۆماركرد و بارسێلۆناش له‌گه‌ڵ بلباو یه‌كسانبوو

کوردستان TV
100%


له‌ لالیگادا بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیك بلباو یه‌كسانبوو، ڕیاڵ مایۆڕكاش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر جیرۆنا تۆماركرد.

له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 27 له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنای كرد.

یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ یه‌كسانبوون به‌ بێ گۆل به‌ كۆتاهات.

به‌م ئه‌نجامه‌ش،بارسێلۆنا له‌ ئێستای ریزبه‌ندی خول به‌ 58 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌ و بلباویش به‌ 50 خاڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌مدایه‌. 


هه‌ر له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی 27ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مایۆڕكا به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر جیرۆنا تۆماركرد.

گۆله‌كه‌ی مایۆڕكاش له‌ ڕێگای یاریزان، خۆسیە کۆبیتى لە خولەکى 33 تۆماركرا.

بەو ئەنجامەش جیرۆنا به‌ 59 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ و مایۆڕكاش به‌ 27 خاڵ له‌ پله‌ی پانزده‌مدایه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.