Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:25

میسڕییەكان یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەكەن

کوردستان TV
100%

دەزگای فەتوای میسڕی ئەمڕۆ یەكشەم وادەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزی بۆ ئەمساڵ دیاری كرد.

دەزگاكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردەوە: بە ویستی خوای گەورە رۆژی یەكشەمی داهاتوو مانگی رەمەزان دەبینین.

ئاماژەی بەوەش دا كە بینینی مانگەكە دوای خۆرئاوابوون لە 29ی مانگی شەعبان روو دەدات و كاتێكیش بینرا بە مانای دەستپێكردنی مانگی رەمەزان دێت.

راشیگەیاند كە ئەگەر ئەم ئێوارەیە مانگ نەبینرا (كە ئەمەیان زەحمەتە)، ئەوا مانگی شەعبان 30 رۆژی تەواو دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر وا بڵاو كرابووەوە كە ئەستەمە رۆژی یەكشەمی داهاتوو لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مانگ بەشێوەی ئاسایی و تەنانەت بە تەلیسكۆبیش ببینرێت، بینینی مانگ لەم ئێوارەیە تەنیا لە وڵاتانی كیشوەری ئەمەریكا دەبێت، بەو واتایەی ئەستەمە لەم ئێوارەیەدا مانگی رەمەزان رابگەیەنرێ و دەكەوێتە رۆژی دواترەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.