Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:28

پزیشکەکەی بایدن: تەندروستی سەرۆکی ئەمریکا لە دۆخێکدا نییە جێگەی نیگەرانیی بێت

کوردستان TV
100%


کۆشکی سپی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لە بارەی دۆخی تەندروستیی سەرۆکی وڵاتەکە، جۆ بایدن بڵاویکردەوە کە تەندروستی باشە و لە دۆخێکدا نییە ڕێگربێت لە بەڕێکردنی ئەرکەکەیدا.

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا، کارین ژان-پیێر، لەو بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەو ڕاپۆرتەی تێدایە لەلایەن پزیشکەکەی بایدنەوە پەسەند کراوە و ئاماژە بە باشی دۆخی تەندروستیی بایدن دەکات.

پزیشکی بایدن، کیڤن ئۆ کۆنۆر لە ڕاپۆرتەکەیدا لەبارەی دۆخی تەندروستیی بایدنی 81 ساڵ، باس لەوە دەکات نیگەرانیی نوێ نییە لەبارەی دۆخی تەندروستیی سەرۆک.

ئۆ کۆنۆر لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت: سەرۆک هەست بە باشی دەکات و لە پشکنینی ساڵانەدا بۆ جەستەی نیگەرانی نوێ لە ئارادا نییە، دەتوانێت هەموو بەرپرسیارێتییەکانی بەجێبگەیەنێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: سەرۆک بایدن کە لە تەمەنی 81 ساڵیدایە تەندروستی باشە، چالاک و پیاوێکی بەهێزە، لە ئاستێکدایە کە دەتوانێت ئەرکەکانی سەرۆکایەتی بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی جێبەجێ کردن، سەرۆکایەتی دەوڵەت و فەرماندەیی باڵا بەجێبگەیەنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.