Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:14

یانه‌كانی چێڵسی و مانیونایتد و لیڤه‌رپول گه‌یشتنه‌ قۆناغی چواره‌می جامی یه‌كێتی ئینگڵته‌را

کوردستان TV
100%

له‌ قۆناغی پێنجه‌می جامی یه‌كێتی ئینگڵته‌ڕا یانه‌كانی چێڵسی و مانچێسته‌ریونایتد و لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.

شه‌وی رابردوو، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی قۆناغی پێنجه‌م له‌ جامی یه‌كێتی ئینگڵته‌را، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر لیدزیونایتد تۆماركرد، به‌ ئه‌نجامی 3 گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو. 

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگای چێڵسی به‌رێوه‌چوو، گۆله‌كانی چێڵسیش له‌ رێگای هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان، نیکۆلاس جاکسۆن و مۆدریک و کالاگەر تۆماركران، دوو گۆڵەکەى لیدزیش  میتۆ فێرناندز تۆمارى کرد.

بەم سه‌ركه‌وتنه‌ش  چێڵسی گەیشتە قۆناغى چوارەمى جامی یه‌كێـتی ئینگڵته‌ڕا.


له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناغدا، یانه‌ی نۆتینگهام میوانداری یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتدی كرد.

یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مانچێسته‌ریونایتد به‌ كۆتاهات، گۆله‌كه‌ش یاریزان  کاسمیرۆ لە خولەکى 89 تۆمارى کرد.

بەوشێوەیەش مانچێسته‌ر یونایتد گەیشتە قۆناغى چوارەمى جامەکە.


 له‌ یارییه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌مان قۆناغی ئاماژه‌ پێكراودا، یانه‌ی لیڤه‌رپول بووه‌ میوانی ساوسهامتۆن و یارییه‌كه‌ی لێبرده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.

گۆله‌كانیش  کۆمۆس و جۆردان دەنس دوو گۆڵ تۆماریان کرد 

بەو شێوەیەش لیڤەرپوڵ گەیشتە قۆناغى چوارەمى جامی یه‌كێتی ئینگڵته‌ڕا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.