Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:22

شارەزایەكی سەربازی: ھێزەكانی ئەمریكا بەھیچ شێوەیەك لە عێراق ناكشێنەوە

کوردستان TV
100%

عیاد تۆفان، شارەزای سەربازیی، پێیوایە كە بەھیچ شێوەیەك ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ناكشێنەوە و گوتی: ھێزەكانی ئەمریكا ھاتوون تا لە عێراق بمێننەوە و چەندین بنكەی سەربازیی تایبەت بەخۆیان بۆ ماوەیەكی درێژخایەن لە عێراق دامەزراندووە.
هەروەها گوتی: ئەگەر ھاتوو ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كشانەوە، ئەوا لێكەوتەی زۆر لەسەر ئاستی سەربازیی بەدوای خۆیدا دەھێنێت، چونكە ھێشتا عێراق لەڕووی ھەواڵگریی و ئاسمانییەوە پێویستی بە پاڵپشتی ئەمریكا و ھاوپەیمانان ھەیە. جگە لەوەش تا ئێستا نەتوانراوە بە سیستەمێكی بەرگریی، ئاسمانی عێراق بە باشی بپارێزرێت، بەو پێیەی كە بەردەوام دەبەزێندرێت.
گوتیشی: لەرووی ئابووریشەوە تا ئێستا داھاتەكانی فرۆشتنی نەوتی عێراق، دەچنە بانكی فیدڕاڵیی ئەمریكا و لەوێیەوە بە لیست پێشكەش بە حكوومەتی عێراق دەكرێت، بینیمان لە ماوەكانی ڕابردوودا، ئەمریكا ناردنی دۆلاری بۆ عێراق كەم كردەوە كە بەھۆیەوە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی، دواتر ھاووڵاتییانی عێراق باجەكەیان دا، لەلایەكی دیكەشەوە ئەگەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بكشێتەوە، ئەوا سەرجەم نێردە دیپلۆماسییەكانی دیكەش لە عێراق دەكشێنەوە. 
ئاماژەی بەوەشدا،ئەگەر ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكشێنەوە، ئەوا وا دەكات دووبارە تیرۆریستانی داعش بە بەھێزییەوە لە ناوچە كێشە لەسەرەكان سەرھەڵبدەنەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.