موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئەمڕۆ چوارشەممە، هۆشداری دایە لایەنگرانی ڕەوتەكەی لە بەرامبەر دروست بوونی فیتنەو تێكهەڵچوون لەگەڵ كردەوەی بێشەرمی گەندەڵ و میلیشیاكان.
ساڵح مەحمەد عێراقی، لە زاری سەدرەوە لە پۆستێكدا نووسیویەتی، جارێكی تر دەستی گەندەڵی بۆ هەڵگیرسانی ململانێ درێژبۆتەوە، لە نێو ئێوەشدا گوێیان لێدەگرن، لێرەوە ئەوەی سەدر وتوویەتی پێتان دەگەیەنم.
هەروەها دەڵێت: هەر كەسێك كاردانەوەی ئەرێنی یان نەرێنی هەبێت بەرامبەر بە كردەوەی میلیشیا گەندەڵ و بێشەرمەكان، لەوانەش كردەوەی توندوتیژی و كوشتن و تیرۆركردن، یەكێكە لەوان و لە ئێمە نییە.
لە درێژەی قسەكانیدا دەشڵێت: پێویستە خۆتان لە خوێنڕشتن و ململانێ بەدوور بگرن و دەبێت پابەندبن .
هۆشدارییەكەی سەدر دوای كوژرانی چالاكوانێكی رەوتەكەی و هێرشكردنە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە بابل و بارەگایەكی عەسائیبی ئەهلی حەق لە نەجەف دێت.
سەدر هۆشداری دەداتە لایەنگرانی ڕەوتەكەی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.