Erbil 15°C شەممە 13 نیسان 03:31

ئه‌و زاوایه‌ی خه‌زوور و برا و خزمێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتبوو ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م پۆلیسی پارێزگه‌ی به‌غدا ئه‌و زاوایه‌ی ده‌ستگیركرد كه‌ خزوور و برا و خزمێكی نزیكی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتبوو.

دوێنێ یه‌كشه‌م له‌ ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه‌ له‌ سنووری پارێزگه‌ی به‌غدا به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، زاوایه‌ك خه‌زوور و برا و كه‌سێكی نزیكی هاوسه‌ره‌كه‌ی دایه‌ به‌ر گولـله‌ و هه‌رسێكیانی كوشت.

پۆلیسی پارێزگه‌ی به‌غدا ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ بۆسه‌یه‌كدا پۆلیسی به‌غدا به‌ جلی مه‌ده‌نی توانیان زاواكه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 48 كاتژمێردا توانرا زاواكه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.