Erbil 15°C شەممە 13 نیسان 03:43

له‌سه‌ر ئاوی جۆگه‌ سێ كه‌س كوژران

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌ له‌سه‌ر ئاوی جۆگه‌ 3 كه‌س كوژران.

رووداوه‌كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ گه‌ڕه‌كی رۆسته‌مییه‌ له‌ پارێزگه‌ی به‌غدا روویداوه‌.

دوو هاوسێ له‌سه‌ر ڕاماڵینی ئاوی جۆگه‌ بووه‌ته‌ ده‌مه‌قاڵێیان و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوانیاندا دروست بووه‌.

به‌هۆی ته‌قه‌كان 3 كه‌س كوژراون، به‌ڵام دیار نییه‌ كوژراوه‌كان سه‌ر به‌‌ یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی هاوسێیه‌كانن یاخود نا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.